ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فرۆشی یەکەی نیشتەجێبوون لە تورکیا لە چاو ئەم ساتەی ساڵی ڕابردوو کەمی‌کردووە

 

لە مانگی ئاداری ئەمساڵد فرۆشی خانووبەرە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو لەسەدا 0.1 کەمی کردووە.

دامەزراوەی ئاماری تورکیا لە راپۆرتێکدا ڕێژەی فرۆشی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مانگی ئاداری ئەمساڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 105 هەزار و 394 یەکەی نیشتەجێبوون فرۆشراون کە تێیدا هەزار و 778ـیان بە بیانییان فرۆشراون. باس لەوەشکراوە، فرۆشتنی یەکەین نشتەجێبوون بە بیانیان بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو لەسەدا 47.9 کەمیی کردووە.

هاوکات زۆرترین یەکەی نیشتەجێبوون کە بە بیانییان فرۆشرابێت، لە ئیستانبوڵە و 652 یەکەیە و دوای ئیستانبوڵ ئانتاڵیا و مێرسین دێت.

جیا لەمە هاووڵاتییانی رووسی لە کڕینی ئەم یەکانە لە تورکیا لە پلەی یەکەم دان و دوای رووسان ئێرانی و دواتریش ئۆکراینییەکان دێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سودانی: هیچ مووشەک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە عێراقەوە هەڵنەدراوە

یاسین

پەیامێکی سەرەخۆشیی لە سەرۆک بارزانییەوە

یاسین

وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین