ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری دارایی سووریا زیانی ئابووریی وڵاته‌كه‌ی بە نزیکەی ٣٠٠ ملیار خەمڵاند

کینان یاغی، وەزیری دارایی سووریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی عەرەبی ڕایگەیاند، گەشەسەندنی ئابووری لە سووریا لە ساڵی 2024 دەگاتە 1.5% و گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکان کاریگەرییان لەسەر پێشبینییەکانی گەشەکردن هەیە.

یاغی، گوتی: لە ماوەی 13 ساڵی شەڕدا ئابووریی سووریا نزیکەی 300 ملیار دۆلاری لە دەست داوە و ئاماژەی بەوەشکرد، ئابووریی سووریا هێواش هێواش بەرەو باشتر بوون دەڕوات، بەڵام کاتێکی دەوێت تا ئەنجامەکانی ببینین.

پێشتر نێوەندی لێکۆڵینەوەی سیاسی سووریا، کۆی گشتیی زیانی ئابووریی سووریای بە 700 ملیار دۆلار لە ماوەی 12 ساڵی جەنگدا خەمڵاندبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌وڵی دابه‌زاندنی نرخی دۆلار ده‌درێت

یاسین

رێگەیەکی سەرەکی لە گەرمیان قیرتاو دەکرێت

یاسین

چارسه‌ری شوێنه‌واری هێرشی سه‌ر كۆرمۆر ده‌كرێت، كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه‌

سەڵاح