ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تەرمی سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەخاکسپاردن گەیەنرایە مەشهەد

 

ڕاگەیاندنەکانی ئێران سەر لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ئایار بڵاویان کردەوە تەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک‌کۆماری ئێران بە مەبەستی بە خاک‌ئەسپاردن گەیەنرایە شاری مەشهەدی باکووری خۆرهەڵاتی ئێران.

تەرمی ڕەئیسی لە داڵانی ”دارولحیفاز”ی مەزاری ئیمام ڕەزا، ئیمامی هەشتەمی شیعەکان لە شاری مەشهەد بە خاک دەسپێردرێت. شوێنی بە خاک ئەسپاردنەکە کۆنترین داڵانی چوونەژوورەوە بۆ نێو مەزارگەکەیە.

بەر لەناشتنی تەرمی سەرۆك‌کۆمار. تەرمی “حوسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان”، وەزیری دەرەوە‌ی ئێران لە شاری “ڕەی” و تەرمی “ئایەتوڵڵا ئال هاشم”، گوتارخوێنی نوێژی هەینیی شاری “تەورێز” و “مالیک ڕەحمەتی”، پارێزگاری پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵاتیش هەر لەم شارە بەخاک ئەسپێردراون.

تەرمی فڕۆکەوان و ئەندازیارانی ئەو کۆپتەری بە سەرۆک‌کۆماری ئێرانەوە کەوتە خوارەوە، بۆ بەخاک‌ئەسپاردن گەیەنرانە زێدی خۆیان.

سەرۆک‌کۆمار و وزیری دەرەوە و حەوت کەسی دیکە‌ی نێو کۆپتەری هەڵگری سەرۆک‌ کۆماری ئێران ئێوارەی یەکشەممەی ڕابردوو لە کاتی گەڕانەوە لە سنووری ئازەربایجانەوە بۆ تەورێز لە ئاسمانی ئازەربایجانی ئێران هەموویان بە هۆی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەکەیان مردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، داشکاندن لە کرێی خوێندنی ئێواران و پارالێڵ دەکات

سەڵاح

پەیامێکی پیرۆزبایی لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

لە رووداوێکی هاتووچۆدا 11کەس بوونە قوربانی

یاسین