ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامێکی پیرۆزبایی لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(٥٧)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی(التاخي)

بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیرانی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی(التاخي)

ئەمڕۆ (٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤)بیرەوەری(٥٧)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی(التاخي)یە، ئەو ڕۆژنامەیە، کە بە بڕیار و ڕێنوێنی(بارزانیی نەمر) دەرچوو، دەسکەوتێکی دیکەی گرینگی میدیایی پارتیمانە بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری ڕاگەیاندن بە گشتی، هەروەها لە ڕووی تەکنەلۆجیا و پێوەندیپێکردنەوە لەو سەردەمە پێشکەوتووەی ئینتەرنێت و شۆڕشی پێوەندیکردن و زانیارییەکان، بایەخی خۆی هەیە، جگە لەوەی بە زمانی عەرەبیش دەردەچێت، بۆیە ڕۆڵی ئێوە و ڕۆژنامەکە زۆر دیار و کاریگەرە.

ئەمڕۆ ڕۆژنامەی ئەلیکترۆنی گرینگی و کاریگەری خۆی هەیە بەو پێیەی ئامرازێکی بنەڕەتی گەیاندنی هەواڵ و زانیارییە, بەمەش چەندین خەسڵەتی هەیە و لەگەڵ ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا گونجاوە، وەکو خێرایی و بەربڵاوی و ئاسانکاریی لە گواستنەوەی هەواڵ و ڕاپۆرت و بوارەکانی تری ڕۆژنامەگەری، لەسەرینی ئەمەوە ڕۆژنامەی(التاخي)یش پێویستە زیاتر ئەو ڕۆڵەی خۆی ببینێ و بە پێی بنەما ڕاستودروستەکانی پەیامی خۆی سات بە سات بە خوێنەرانی بگەیەنێت.
بەو بۆنەیەوە وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە ئێوەی هێژا و خوێنەران و ئاشنایانی ئازیزی ماڵپەڕی ڕۆژنامەکە. پشتیوانی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ بەرەوپێشچوونی ڕۆژنامەی(التاخي) بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کارەکانتان و ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەکەوە بەرەو پێش بچن.

سڵاو و شانازی بۆ ئەو کەڵەنووسەرانەی دڵسۆزانە و لەخۆبردووانە بەیداخی ڕۆژنامەی(التاخي)یان هەمیشە بڵند و سەرفرازانە هەڵکرد.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٩ ی نیسانی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک له بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر

یاسین

لەمانگی رەمەزان دەوامی فەرمانگەکان کەم دەکرێتەوە

یاسین

ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بابل… ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ره‌تیان كرده‌وه‌ ده‌ستیان هه‌بووبێت

سەڵاح