ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جۆ بایدن و ناتانیاھو ھێرشکردنە سەر دوایین شوێنی غه‌زه‌یان تاوتوێ کرد

 

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، ئەو ھێرشەی کە تەل ئەبیب ھەڕەشەی ئەنجامدانی بۆ سەر شاری ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە دەکات، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو تاتوێ کرد.

کۆشکی سپی لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە جۆ بایدن بە تەلەفۆن لەگەڵ بنیامین ناتانیاھو قسەی کردووە.

ڕاشیگەیاندووە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەو ھێرشەی کە تەل ئەبیب ھەڕەشەی ئەنجامدانی بۆ سەر شاری ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە دەکات، ھەروەھا گفتوگۆکان لەگەڵ حەماس لەبارەی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان، تاوتوێ کراون.

باسی لەوەشکردووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جۆ بایدن پابەندبوونی خۆی بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل دووپات کردووەتەوە.

ئەوەش خستووەتەڕوو کە ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی ناردنی یارمەتی مرۆیی زیاتر بۆ غەززە، بەتایبەتیش کە ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، یارمەتی مرۆیی زیاتر لە دەروازەکانی باکوورەوە، بگەیەندرێتە کەرتی غەززە.

ئەمەش لە کاتێکدا، مانگی ڕابردوو جۆ بایدن ھۆشداری ئەوەی دابووە بنیامین ناتانیاھو، ئەگەر ئیسرائیل ھێرش بکاتە سەر شاری ڕەفەح، ئەوە دەبێتە مایەی زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکە و ڕاشیگەیاندبوو: “ھێرشکردنە سەر ڕەفەح بۆ من ھێڵی سوورە”.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مه‌ریكا: پاڵپشتی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ڕەفەح ناکەین

سەڵاح

بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ٢٠١٣ەوە، سووریایی دەڕۆن بۆ حەج

یاسین

مەسرور بارزانی : بەردەوام دەبین لە گرنیگدان بە کەرتی کشتوکاڵی و پاراستنی بەرووبوومی ناوخۆیی

یاسین