ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆریای باکوور: ئەمەریکا بە نهێنی مووشەکی دوورمەودای بۆ ئۆکرانیا ناردووە

 

وەزارەتی بەرگری کۆریای باکوور ڕەخنە لە ئەمەریکا دەگرێت، بە ڕەوانەکردنی مووشەکی دوورمەودا بۆ ئۆکرانیا.
بەرێوەبەری کاروباری سەربازی دەرەوە لە وەزارەتی بەرگری نیشتیمانی کۆریای باکوور، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “ئەمەریکا بەنهێنی مووشەکی دوورمەودای بۆ ئۆکرانیا ڕەوانە کردووە، ئەمەش ترس و نیگەرانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمەریکا هەرگیز ناتوانێت بەهەر چەکێکی پێشکەوتوو یاخود پاڵپشتی سەربازی، بەسەر سوپا و گەلی ڕووسیادا سەرکەوێت”.
بەرپسێکی ئەمەریکا لە 24ـی نیسان ڕایگەیاند، ئەمەریکا بارێکی نهێنی مووشەکی دوورمەودای بۆ ئۆکرانیا ڕەوانە کردووە، تاوەکو لەشەڕی دژی ڕووسیا بەکاری بهێنێت.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

رووسیا: سەبارەت بە بنکە سەربازییەکانمان لە سووریا بڕیارمان نەداوە

یاسین

ترەمپ هەموو وەزیرەکانی کابینەی دیاری کرد

سەڵاح

هێرشی سەر گروپە چەکدارەکان لە سووریا ١٥ کوژراوی لێکەوتەوە

سەڵاح