ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئێران گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمەریکا‌ی پشتڕاست کردەوە

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، ئاژانسی فەرمی حکومەتی ئێران لەسەر زمان ئەمیر سەعید ئیرەڤانی نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان پشت‌ڕاستی کردەوە، لە عوممان بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا کردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو جۆرە گفتوگۆیانەی نێوان ئەمەریکا و ئێران یەکەم و کۆتا جار نین و پرۆسەیەکی بەردەوامە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێگەی ئەکسیۆسی ئەمەریکایی 18ی ئەم مانگە لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، برێت مەکگۆرک رێکخەرى کۆشکى سپى بۆ کاروبارى رۆژهەڵاتى نێوەڕاست و باکوورى ئەفریقا و ئەیبرام پێیلی نوێنەری ئەمەریکا بۆ ئێران بە وەکالەت، لە عوممان بەناڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پڕۆگرامی ئەتۆمیی تاران گفتوگۆیان کردووە

هەواڵی پەیوەندیدار

تەرمی سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەخاکسپاردن گەیەنرایە مەشهەد

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. بروسیا دۆرتمۆند لەنێو یاریگا خۆی شکستی بە پاریس هێناو ناردەوە

sirwan

سه‌رۆكى ديوان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتيى ئيمارات كرد

سەڵاح