ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی : تاوە باران و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

 

 

ئەمڕۆ دووشەممە 29-4-2024

کەش/ ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لەگەڵ بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ , لەکاتەکانی شەودا نمە باران لەناوچە جیاجیاکان دەبارێت وە لەناوچە شاخاوییەکان رێژەکەی زیاتر دەبێت.

خێراى با / مامناوەند ( 15 -25 ) کم/س

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .

پلەکانی گەرما/ بەگشتی نزیک دەبێتەوە ناوچەکانی گەرمیان نەبێ کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

مەوداى بینین / 6 –8 کم دەبێت .لەناوچەکانی تۆزو خۆڵ ( باشووری هەرێم )  لەنێوان ( 4-5  )کم دەبێت

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

 

سبەى سێشەممە  30-04- 2024

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم لەناوچەکانی باشووری هەرێم، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تاوە باران و بروسکە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی هەرێم دەگرێتەوە پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی پچرپچر, شایانی باسە لەکاتەکانی شەودا کاریگەری لاواز دەبێت بەڵام به هۆی ناجێگیری بەرگە هەوای ناوچەکە بۆ رۆژانی تر دابارینی ناو بەناو بەردەوامی دەبێت.

خێراى با /مامناوەند  ( 15 –  25  )کم/س دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ چالاک دەبێت بۆ سەروی 40کم /س , وە لەناوچەکانی گەرمیان کاریگەری زیاتر دەبیت. لەکاتەکانی شەودا کاریگەری لاواز دەبێت , کەم دەبێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی.

ئاراستەی با / ئاراستە گۆراو دەبێت.

پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (2-3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

مەوداى بینین / 6 –8 کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ (4-5) کم

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 32

سلێمانی  : 30

دهۆک  :  32

زاخۆ  : 32

هەڵەبجە : 31

کەرکوک : 33

سۆران : 28

حاجی ئۆمەران : 20

گەرمیان : 35

 

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى

بەشی پێشبینی

2024-04-29

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێبەر ئەحمەد لە مێپس: یەکەم جار پێشمەرگە داعشی وەستاند

یاسین

لە هەولێر ئامادەكاری بۆ پێشوازی لە زیارەتكارانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن دەكرێت

سەڵاح

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

سەڵاح