ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چارسه‌ری شوێنه‌واری هێرشی سه‌ر كۆرمۆر ده‌كرێت، كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه‌

 

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، قەرەبووی بەشێکی زۆری زیانەکانی کەمبوونەوەی 2500 مێگاواتی بەرهەمهێنانی کارەبا کراوەتەوە، لە ئێستادا چاوه‌ڕوانی دەستپێكردنەوەی پەستانی گازدایە بۆ هەرسێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان و ئاسایبوونەوەی دۆخەكە.

ئه‌مه‌ش په‌یامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بایه‌:

پاش هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر، قەرەبووی بەشێکی زۆری زیانەکانی کەمبوونەوەی 2500 مێگاواتی بەرهەمهێنانی کارەبا کراوەتەوە و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتەوە 1600 مێگاوات.

لە ئێستادا وەزارەتی كارەبا لە چاوەڕوانیی چارەسەركردنی شوێنەواری هێرشەكە و دەستپێكردنەوەی پەستانی گازدایە بۆ هەرسێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان و ئاسایبوونەوەی دۆخەكە.

وەزارەتی کارەبا

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک‌‌وەزیرانی پۆڵندا: ئەنجامی هەڵبژاردنی فەرەنسا ڕووسیای نیگەران کردووە

یاسین

له‌ ئێران هێرش كرایه‌ سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌

سەڵاح

ڕاوێژکارێکی بەشار ئەسەد تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو

سەڵاح