ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هه‌وڵی دابه‌زاندنی نرخی دۆلار ده‌درێت

بەراورد بە هەفتەكانی پێشووتر، بانكی ناوەندیی عێراق زۆرترین دۆلاری كاشی لەم هەفتەیەدا خستە بازاڕەوە.

بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆسێشەممە، 20ی 2ی 2024، زیاتر لە 207 ملیۆن و 430 هەزار دۆلاری خستووەتە ڕوو، له‌و بڕه‌دا 181 ملیۆن و 350هەزار دۆلاری به‌ شێوه‌ی حه‌واڵه‌یه‌ و 26 ملیۆن و 80 هەزار دۆلاریش بە شێوەی کاشە.

 بەگوێرەی داتاكانی بانكی ناوەندی ئەم هەفتەیە زۆرترین دۆلاری كاش لە زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتنی دۆلار هەبووە، بە جۆرێك لە سێ رۆژی رابردوودا زیاتر لە 71 ملیۆن دۆلاری كاش خراوەتە ڕوو، لە كاتێكدا هەفتەكانی پێشووتر بڕەكە زۆرر كەم بوو، تەنانەت لە هەفتەی رابردوو لە رۆژێكدا بۆ خوار 4 ملیۆن دۆلار رێژەكە كەمی كرد.

ئه‌مڕۆ‌ بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 151 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بانكی ناوەندیی عێراق هەفتانە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بە نرخی فەرمی، كە 132 هەزار دینارە، لە ڕێگەی حەواڵە و كاشەوە دەفرۆشێت.

 

شوان به‌رزنجی 

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ساڵی ٢٠٢٣ ڕێژەی ئیعدام لە ئێران بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

یاسین

کۆمپانیای Samsung وەشانی One UI 6.1 بۆ ولاتی ئەمریکا بەردەست دەکات

یاسین

Google ئامێری چاودێری کردنی دۆخی نەخۆش دروست کرد

یاسین