ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وه‌زیری ناوه‌خۆ : هه‌رێمی كوردستان هەرگیز سەرچاوەی مەترسی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ نەبووە

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە، لەمەراسیمی چلەی ماتەمینی شەهید پێشڕەو دزەیی و ژینا پێشڕەو دزەیی رایگەیاند: ئێران بە بۆردومانكردنی هەولێر بە هاژەكی بالیستیك لە ناوەڕاستی مانگی یەكی ساڵی ڕابردوودا ،ئەو ڕێككەوتنە ئەمنییەی پێشێلكردووە كە لەگەڵ عێراقدا ئەنجامدراوە.

هەروەها گوتی: هەرێمی كوردستان هەرگیز سەرچاوەی مەترسی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ نەبووەو هەمیشە نموونەی ئاسایش و سەقامگیری بووە.

كاتژمێر 11:30 خوولەكی شەوی 15 لەسەر 16ـی كانوونی دووەمی 2024 سوپای پاسدارانی ئێران، چەند هێرشێكی هاژەكی یەك بەدوای یەكی كردە سەر شاری هەولێرو ماڵی پێشڕەو دزەیی، خاوەنی ئیمپایەر و فاڵكۆن گرووپ. لە هێرشەكەدا پێشڕەو دزەیی و ژینای كچی و سێ كەسی دیكە گیانیان لەدەستداو شەش كەسی دیكەش برینداربوون، ئەمە جگە لەوەی زیانێكی ماددی زۆریش بە ماڵەكەی كەوت .

 

هەواڵی پەیوەندیدار

توركیا… زیاتر له‌ هه‌زار کۆچبەر ده‌ستگیر كران و ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌

سەڵاح

رۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی شه‌ش دابەش دەكرێت

سەڵاح

باران بارین بەردەوام دەبێت

یاسین