ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری دەرەوەی ئێران: هێرشەکەی سەر ئەسفەهان شکستی هێناوە

 

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە سەرچاوەکان دەڵێن ڕۆژی هەینی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئاراستەی شاری ئەسفەهان کراون، زیانی ماددی و مرۆیی نەبووە.

ئەمەش لەکاتی لێدوانەکانی عەبدوڵڵاهیان بۆ نێردراوانی وڵاتانی ئیسلامی لە نیویۆرک هات، و میدیاکانی ئێرانیش بڵاویانکردەوە.

لە زاری عەبدوڵڵاهیانەوە نووسیویەتی: “میدیاکانی ئیسرائیل بە نائومێدیەوە هەوڵیاندا شکستەکە وەک سەرکەوتنێک نیشان بدەن، لە کاتێکدا ئەو فڕۆکە بچووکانەی کە خراونەتە خوارەوە هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە”.

تاران ئاماژەی بەوەدا کە بەنیازی ئەوە نییە هەنگاوی تۆڵەسەندنەوە بگرێتەبەر. ئیسرائیلیش هیچ لێدوانێکی گشتی سەبارەت بەو ڕووداوە بڵاونەکردەوە.

عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێرانی ڕاگەیاندووە، تەقینەوەکانی بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئاسمانی ئەسفەهان، پەیوەندی بە تەقەکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپاوە هەبووە کە دەستڕێژیان لە چەند تەنێکی نامۆکردووە لە ئاسمانی شاری ئیسفەهان، بەڵام تەقەکردنەکان و تەقینەوەکە بێ زیان بوون.

دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە دیمەشقی پایتەختی سووریا باڵەخانەی کونسولخانەی ئێرانیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە حەوت گەورە فەرماندە و ڕاوێژکاری سەربازی سوپای پاسداران کوژران کە یەکێکیان بەرپرسی فەیلەقی قودس بوو لە سووریا، لوبنان و فەڵەستین. لە تۆڵەی ئەو هێرشەدا سوپای پاسدارانی ئێران لە شەوی 13ی ئەم مانگە بە دەیان موشەکیی بالیسیی و کرووز و درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، بەڵام هێرشەکە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل و پشتیوانییە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا، بەریتانیا و فەرەنسا شکستی پێهێنراو، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلیش لە دوا ڕاپۆرتدا ڕایگەیاند، توانیویانە %99 هێرشەکانی ئیسرائیل شکست پێبێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە عێراق خۆپێشاندان دەستی پێكرد

سەڵاح

یاری دۆستانە.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

sirwan

پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێ کردنی هێرشەکانی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە

یاسین