ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێ کردنی هێرشەکانی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە

بڕیارە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، 10ـی شوباتی 2024، بۆ گفتوگۆکردن دەبارەی هێرش و پێشێلکارییەکانی سەر سەروەری عێراق لەلایەن وڵاتانی دیکەوە کۆببێتەوە. بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 5ـی ئێوارە دەستپێبکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەسەرەتایی ئەم مانگەوە ئەمەریکا دووجار خاکی عێراقی بۆردوومانکردووە، جارێک لەقائیم و عەکاشات و جارێکی دیکەش لەناوەندی پارێزگای بەغدا.

لەلایەکی دیکەوە پەرلەمانی عێراق مانگی یەکی ساڵی 2020 بەکۆی دەنگ بڕیاری چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکانی دەرکردووە.

 

سێنتکۆم فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا، هەفتەی رابردوو، رایگەیاند، هێرشێكمان له‌ وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر هێزه‌كانمان له‌ به‌غدا، ئه‌نجامدا.

راشیگه‌یاند، فه‌رمانده‌یه‌كی حزبوڵڵامان كرده‌ ئامانج كه‌ به‌شداربووه‌ له‌ به‌ئامانجگرتنی و پلاندانان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه‌كانمان له‌ ناوچه‌كه‌دا. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ هه‌نگاوی پێویست بۆ پاراستنی هێزه‌كانمان”.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە مێرگه‌سۆر پاسێك وه‌رگه‌ڕا، 13 كەس بریندار بوون

سەڵاح

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئەلبانیا لە دوا خولەک سەرکەوتنی کرواتیای ڕاگرت

sirwan