ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمریکا هێرشی سەر نووسینگەی پارتی دیموکراتی سووریای شەرمەزار کرد

ئەمریکا سووتاندنی نووسینگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریای لە قامیشلۆ سەرکۆنە کرد و داوا دەکات بەرپرسانی ئەم کارە سزا بدرێن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا سووتاندنی نووسینگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریای لە شاری قامیشلۆ شەرمەزار کرد و خوازیاری کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سەر نووسینگەی پارتە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بوو.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا هەروەها داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە بە ئامانجی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی گەلی سووریا بەبێ توندوتیژی بەشداری وتووێژ بکەن.
درەنگانی شەوی ٢٣ی نیسان، چەکدارانی پارتی یەکێتی دیموکراتی کوردستان (پەیەدە) هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سووریا و پارتی یەکێتی دیموکراتی کوردستان لە شاری قامیشلۆ. بەرپرسانی ئەم لایەنانە داوایان لە ئەمریکا کرد ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و سنوورێک بۆ ئەم کردەوانە دیاری بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژنامەنووسێکی ئەمەریکی ڕەخنە لە سیاسیەتی ئەمەریکا دەگرێت لە بەرامبەر رووسیادا

یاسین

کۆمپانیای Snspchat تایبەتمەندیەکی دیکە زیاد دەکات

یاسین

لە هەولێر ئامادەكاری بۆ پێشوازی لە زیارەتكارانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن دەكرێت

سەڵاح