ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەو ئافره‌ته‌ی دوێنێ لە دەریاچەی دوكان خنكا ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، سیروان سه‌رحه‌د قائیمقامی قه‌زای دوكان بڵاویكرده‌وه‌،دوای ئەوەی پاش نیوەڕۆی دوێنێ هه‌ینی 26ی4ی2024، ئافرەتێک لەکاتی مەلەکردندا لە دەریاچەی دوکاندا خنکا، کەبەمەبەستی گەشتکردن ڕویان لە ناوچەی گەشتیاری دوکان کردبوو، ئەمڕۆ دوای 24 کاتژمێر گه‌ڕان له‌لایه‌ن تیمی تایبه‌ته‌وه‌ توانرا لەلایەن تیمی مەلەوانی دوکان تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە.

راشیده‌گه‌ێنێت، دوای دەرهێنانەوەی تەرمەکەشی دەبرێتە پزیشکی داد و پاشان ڕادەستی کەس و کارەکەی دەکرێتەوە .

سیروان سرحد قائیمقامی قەزای دوکان سوپاس و دەستخۆشی لە تیمی مەلەوانی  و پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی قه‌زاكه‌ی ده‌كات كه‌ هەر دوای ڕوداوەکە چونەتە شوێنی ڕوداوەکەو دەستیان بە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیان کردووە .

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ھەژماری من ھەنگاوێکە بۆ بوونیادنانی حکوومەتی ئەلیکترۆنی

یاسین

کەشناسی: لە هەندێ کاتدا ئەگەرى  بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت

سەڵاح

وەزیری ئەوقاف : پشتیوان بەخوای گەورە و دڵسۆزانی ئەم وڵاتە ئازیزەمان، لەکۆتایدا کوردستان بەسەر ھەموو ئاستەنگەکاندا سەردەکەوێت

یاسین