ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار كۆبووه‌وه‌

 

له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا، به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/4/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. له‌تيف ڕه‌شيد سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى گشتيى عێراق و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، بره‌ودان به‌ پێشخستنى كه‌رتى ئابوورى و خزمه‌تگوزارى، پشتگيرى له‌ حكوومه‌تى فيدراڵ بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان به‌پێى ده‌ستوور و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، تاوتوێ كرا.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و سه‌رخستنى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له‌ سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ بۆ ئه‌مه‌ريكا و سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌ركۆمارى توركيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامى هه‌ردوو سه‌ردانه‌كه‌ كرد بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و توركيا، به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و بازرگانيدا، له‌گه‌ڵ هاريكاريى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيه‌تى له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، له‌ سه‌روويانه‌وه‌ ئه‌و پرس و كێشانه‌ى په‌يوه‌ندييان به‌ دۆخى ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييانه‌وه‌ هه‌يه‌. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌ركۆمار باسى له‌ گرنگيى به‌رده‌واميى ديدار و سه‌ردانه‌كانى شاندى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێزان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵ، سه‌ركۆنه‌ى هێرشى درۆنيى پێرێ شه‌وى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆريان له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى كرد و هێرشه‌كه‌يان به‌ ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى و ‌هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات، له‌ قه‌ڵه‌م دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لەگەڵ زێلێنسکی کۆدەبێتەوە

سەڵاح

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح