ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نوێترین زانیاری لە وەزیری داراییەوە لەبارەی مووچەی مانگی نیسان

 

وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، چاوەڕوان دەكەن بەغدا مووچەی مانگی نیسان بنێرێت، چونكە هەموو رێكارەكانیان جیبەجێ كردووە، هاوكات دووپاتی دەكاتەوە، كە بانكی (تی بی ئای) بەشدارە لە پرۆژەی (هەژماری من).

 

ئەمڕۆ یەكشەممە 5-5-2024، ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، لەبارەی دواكەوتنی مووچەی مانگی نیسان رایگەیاندووە، هەموو رێكارەكان كە لەسەر وەزارەتەكەیان بووە جێبەجێ كراون، چاوەڕاون دەكەن دوای تەواوبوونی رێكارەكان مووچە بنێرێت.

 

هاوكات روونی دەكاتەوە، بانكی تی بی ئای، بەپێی مەرج و رێنوێنییەكانی بانكی ناوەندی فیدراڵی عێراق، بەشدارە لە پرۆژەی (هەژماری من).

 

ئەوە لە كاتێكدایە بڕیارە ئەمڕۆ، شاندێكی بانكی بازرگانی عێراق(تی بی ئای) سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ تیمی پرۆژەی هەژماری من كۆ ببێتەوە.

 

حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نزیكەی ساڵێكە دەستی كردووە، بە بەبانكیكردنی مووچەخۆران، لە ئێستا زیاتر لە 300 هەزار مووچەخۆر بە بانكی كراون، زیاتر لە 200 هەزار كارتی بانكی دراوەتەوە بە مووچەخۆران.

 

تا ئێستا شەش بانك بەشدارن لە پرۆژی هەژماری من، ئەوانیش: ئاڕتی بانك، جیهان، بەغدا، بی بی ئەسی، بانكی ئەهلی عێراقی و بانكی ئیسلامی عێراقی بەشدارن، چاوەڕاون دەكرێت (تی بی ئای)ش بێتە ناو پڕۆژەكە.

 

بڕیارە تا كۆتایی 2024، زیاتر لە هەزار ئامێری پارە راكێشان (ATM) لە تەواوی كوردستان دابنرێت، ئێستا زیاتر لە 236 ئامێر دانراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەتۆمەتی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سێ کەس دەستگیر کران

یاسین

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان دەكات

یاسین

لە ماوەی چوار ڕۆژدا نزیکەی ٣٥ کەس لە سەرانسەری سووریا کوژراون

یاسین