ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئێران چەند کەسێکی دیکەی لەسەر هێرشەکەی بەلووچستان دەستگیر کرد

 

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی دەستگیر کردووە کە بە گوتەی خۆی پەیوەندییان بە “جەیش ئەلعەدل”، گرووپی ئۆپۆزسیۆنی بەلووچەوە هەیە.

ئاژانسی مێهر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، “سوپای پاسداران کۆمەڵێک کەسی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات دەستبەسەر کردووە کە پشتیوانییان لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەی قوتابخانەی ئایینی ڕاسک کردووە”.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، “ئەم کەسانە لە دوو ئۆپەراسیۆنی گروپی تیرۆریستی ” سوپای ستەم” لە 15ی کانوونی دووەمی 2023 لە بارەگای پۆلیس، و لە 4ی نیسانی 2024 لە شاری ڕاسک” ڕۆڵیان هەبووە لە کێشەکانی پارێزگای بەلوچستان (باشووری ڕۆژهەڵات).

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ئەوکەسانە پێش ئەوەی بناسرێن و دەستبەسەر بکرێن، خۆیان لە قوتابخانەی ئایینی ئەنوەر حەرەمەین حەشاردابوو.

نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر، میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، چەکدارانی “جەیش و ئەلعەدل” لە هێرشی هاوئاهەنگدا بۆ سەر بارەگای “سپای پاسداران” لە بەلوچستان لانیکەم 11 کارمەندی ئەمنی ئێرانیان کوشتووە لەو ڕۆژەدا دەزگای فەرمی ئیرنا ڕایگەیاندووە، 16 چەکدار کوژراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی زانایانی ئایینی بە سەرۆكایەتیی سەماحەتی شێخ ئەحمەد عەبدولرەزاق ئەلسەعدی دەكات

یاسین

جامی یۆرۆ.. هۆڵەندا بەئاسانی شکستی بە ڕۆمانیا هێنا

sirwan

نرخی دۆلار دابەزی

یاسین