ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق دەكات

 

سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق كرد و ئاماژەی بەوە دا: “پێویستە هەموو لایەك وانە لە مێژوو و هەڵەكان وەربگرن.”

ئەمڕۆ سێشەممە 7/5/2024، لە سەلاحەدین، سەرۆك بارزانی، پێشوازیی لە پێدرۆ مارتینیز ئەڤیال، باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق ئەوەی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند، كە ئاگاداری مێژوو و خەبات و ئەو نەهامەتییانەیە كە بەسەر گەلی كوردستاندا هاتووە، پێزانینی بۆ ڕۆحی خۆڕاگریی گەلی كوردستان هەبوو، گەشە و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانی بەرز نرخاند و وەك نموونەیەك بۆ بەشەكانی تری عێراقی وەسف كرد.”

بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو، سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە خەبات و قوربانیدانی بێهەژماری گەلی كوردستان بۆ بەدیهاتنی مافەكان و سەقامگیری بۆ هەموو عێراق، جەختی لەوە كردەوە، كە پێویستە هەموو لایەك وانە لە مێژوو و هەڵەكان وەربگرن و گەڕانەوە بۆ دەستوور و گرتنەبەری حیوار و لەیەكتێگەشتنی بە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەدیهاتنی سەقامگیری و گەشە بۆ عێراق لە قەڵەم دا.

بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیسپانیا تەوەرێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من) ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌

یاسین

ڕِوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌ كوردستان سەبارەت بەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان

دڵشاد

لە شەممه‌ی داهاتووه‌وه‌ رێگایەكی سەرەكی لە هەولێر دادەخرێت

سەڵاح