ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ساڵیادی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانی

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

لەیلا قاسم نموونەی باڵای ئافرەتی كوردە كە مێژووی بۆ خۆی و گەلەكەی دروست كرد. ئەو شەهیدبوونی وەك شانازییەك قبووڵ كرد بەڵام سەری بۆ جەللاد و دوژمن شۆڕ نەكرد. لەیلا قاسم و هاوڕێكانی بۆ هەموومان وانە و سەرمەشقن كە وەفاداری بۆ وڵات و بیروباوەڕ و مەرگی سەربەرزانە، زۆر پڕبەهاترە لە ژیانی بندەستی.

لە پەنجایەمین ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدكردنی لەیلا قاسم و نەریمان فوئاد مەستی و حەسەن حەمە ڕەشید و ئازاد سلێمان میران و جەواد هەمەوەندی سڵاو بۆ گیانی پاكیان و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.

مسعود بارزانی
12ی ئایاری 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکاری مردنی نەوڕەسەکانی بەنداوی دووکان ئاشکرا کرا

یاسین

سبەی دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات

یاسین

سەگڤان سندی: ٢٦ی گولانى روژەكا ميژووى يه بوو گەلێ كوردستانێ

دڵشاد