ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی ئەنجوومەنی باڵای دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکان کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و بڕیاریدا بە پێکهێنانی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان وپڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا.

ڕۆژی یەکشەممە (12ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەی کرد، لە دوای ئەوەی یاسای ئەنجوومەنەکە و پەیڕەوی ناوخۆی کەوتە بواری جێبەجێکردن.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی ئامانجەکانی ئەنجوومەنە کرا کە بریتین لە کارکردن لە پێناوی پاراستنی کوالیتی پەروەردە وخوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی برەودان بە کولتووری هەڵسەنگاندن بەڕەچاوکردنی میکانیزم وپێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە دوای گونجاندنی لەگەڵ بارودۆخی هەرێم بەجۆرێک کە شیاوی جێبەجێکردن بن بە ئاراستەی بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردەیی و زانستیی دامەزراوەکان وپڕۆگرامەکانی خوێندن.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ئامانج و هەنگاو و ستاندارد و پلانەکانی دەستەی متمانەبەخشین بە پرۆگرام و ناوەندەکانی خوێندن خرایەڕوو لە بەر ڕۆشنایی پەیڕەوی پەسەندکراوی ئەنجوومەنەکە.

دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجوومەنی باڵا بڕیاریدا بە پێکهێنانی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان وپڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و دەستنیشانکردنی ئەندامەکانی دەستەکە، پاشان ئەمینداری گشتیی دەستەکە دەستنیشان کراو پلان وستراتیژ وسیاسەتی کاری دەستەکە پەسەند کرا.

بڕیارە لە دەستپێکی کارەکانی دەستەکە چەند زانکۆ و قوتابخانە و ناوەندێکی خوێندنی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتی وەک پڕۆژەی تاقیکاریی بخرێتە بەردەم پرۆسەی متمانەبەخشین و جێبەجێکردنی ئامرازەکانی پێداچوونەوە بە گوێرەی پێوەرەکان بۆ دەستەبەری نایابی ئەکادیمیی و پەروەردەیی بە پاڵپشتیی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەێندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە

یاسین

هۆکاری کشانەوەی کۆمپانیاکانی بواری وزە لە عێراق ئاشکرا دەکرێت

یاسین

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: دوو چەکداری پەکەکە لە مێردین کوژران

یاسین