ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامێکی سەرەخۆشیی لە سەرۆک بارزانییەوە

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک قوتابی ئامادەیی و برینداربوونی ژمارەیەکی ترم لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی کەلار ـ کفری بیست.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە خەمناکە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەخودای گەورە داواکارم شیفای خێرا بە بریندارەکان ببەخشێت و گیانی قوربانیانیش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
14ی ئایاری 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: دەبێت سنوورێک بۆ هەڵسوکەوتی گرووپە چەکدارەکان دابنرێت

دڵشاد

دهۆک… لێگەریانا جەنازێ ئێك ژوان قوربانیا یێن نە هاتیە دیتن بەردەوامە

دڵشاد

ئه‌مه‌ریكا: پاڵپشتی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ڕەفەح ناکەین

سەڵاح