ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/15 سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، پێشوازی لە میتیا لێسكۆڤار، باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق كرد، كە بە مەبەستی ماڵئاوایی و كۆتایهاتنی ئەركەکەی سەردانی كردبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی ڤاتیكان سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانی و هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ باڵیۆزخانە و هاریکاریکردنی لە پێناو سەرخستنی ئەرکەکەی.
باڵیۆزی ڤاتیکان هەروەها ڕۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە پاراستن و داکۆکیکردن لە مافەکانی گشت پێکهاتەکان و بەتایبەتی کریستیانەکانی هەرێم بەرز نرخاند.
سەرۆکی حکومەت جەختی لە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان کردەوە و پابەندبوونی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی پێكهاتەکان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ هەوڵ و کارکردنی لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەماس پێشنیازی ئەمریكا لەبارەی ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان پەسند دەكات

یاسین

شەپۆلێکی زۆر بەهێزی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

دڵشاد

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین