ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگەیندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی جەژنی قوربانەوە ئەو قوتابییانەی لە دەرەوەی وڵاتن بەمەبەستی خوێندن دەتوانن بگەڕێنەوە کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە، 3ـی حوزەیرانی 2024، وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەو قوتابییانەی لە دەرەوەی وڵاتن دەتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و ئەو ماوەیان بە پچڕان بۆ هەژمار ناکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆى هاتنی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز، هەروەها بۆ بەسەربردنى کاتێکی گونجاو لەنێو خانەوادەکانیان، سەرجەم ئەو قوتابى و خوێندکارانەى بەمەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵاتن، دەتوانن لە ڕۆژانی (5ـی حوزەیرانی 2024) تاکو (23ـی حوزەیرانی 2024) بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان و ئەو ماوەیەیان بە پچڕان بۆ هەژمار ناکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

یاسین

حەلبووسی: ئەو بڕیارانەی لە دژی کورد و پارتی دەردەکرێن پلانیان بۆ دارێژڕاوە

یاسین

مپاپێ خه‌ون به‌ پریمه‌رلیگ ده‌بینێت

یاسین