ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حەلبووسی: ئەو بڕیارانەی لە دژی کورد و پارتی دەردەکرێن پلانیان بۆ دارێژڕاوە

 

 

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ساڵێک زیاترە، کورد بەگشتی و بەتایبەت پارتی رووبەڕووی کۆمەڵێک بڕیاری یەک لەدوای یەکی حکومەتی ناوەند دەبێتەوە، ئەمانە هەمووی بە بەرنامەیە و رێککەوت نییە، وەکو خۆی دەڵێت، “ئەمە بۆ عێراق باش نییە”.

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی “سومەرییە نیوز” باسی لە دوایین بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لە دژی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

حەلبووسی گوتی، “لەم دواییانەدا بەتایبەت لە  یەک ساڵی رابردوودا، کورد و بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان رووبەڕووی ژمارەیەک بڕیاری یەک لەدوای یەکی دادگای فیدراڵی، حکوومەتی عێراق و پەرلەمانی عێراق، دەنگدانەوەی میدیا و ڕای کۆمەڵایەتییەوە بووەتەوە”.

بە گوتەی حەلبووسی، ئەو بڕیارانەی لە دژی کورد و پارتی دەرکراون، بە “پلان بووە و بەرنامەیان بۆ دارێژڕاوە”.

ئاماژەی بەوەش کردوو، “ئەو بڕیارانە بە ڕێکەوت دەرنەکراون. حیسابێکی کەلەکەبووە و ئەمە بۆ عێراق باش نییە. بەشێکی بڕیارەکانیش پەیوەندییان بە دۆخی هەرێمییەوە هەیە”.

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق باسی لەوە کرد، “ئێران لەلایەک هەولێر بۆردوومان دەکات، هاوکات لەگەڵ بۆردوومانەکە لە بەغدا، ژمارەیەک بڕیار لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان لە دژی هەرێمی کوردستان دەردەکرێن یان دەخرێنە ژێر فشاری سیاسی و ئابووریی. ئەمە واتای ئەوە دەگەیەنێت کە بڕیارەکان پلانیان بۆ دارێژراوە، پێکەوە پەیوەستن و دەستێکیان لە پشتە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی قەتەڕی کۆدەبێتەوە

یاسین

ئەحمەدی نەژاد خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران تۆمار کرد

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی هۆلەندا لە عێراق دەکات

یاسین