ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ میونشن دوایین دیداری له‌گه‌ڵ راوێژكارانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بوو

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 2024/2/18 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دوایین دیداریدا لە كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن، لەگەڵ ئیمانوێل بۆن و خاتوو ئان كلێر لوژاندر ڕاوێژكارانی سەرۆكی فەرەنسا بۆ كاروباری دیپلۆماسی، دەربارەی پەیوەندییەكانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و دۆخی عێراق و ناوچەكە، گفتوگۆیان كرد.

لە دیدارەكەدا هەردوولا تێڕوانین و بۆچوونی خۆیان لەسەر كۆی پێشهاتەكانی دۆخی ئەمنی و سیاسی لە عێراق و هەرێمی كوردستان و كاریگەری و لێكەوتەكانی پشێوی و ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەسەر ناوچەكەوە خستەڕوو. لەمبارەیەوە هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و ڕێگرتن لە ئەگەری ئاڵۆزبوونی زیاتری رەوشی ناوچەكە.
لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و مەترسییەكانی داعش، باس كران.

هەواڵی پەیوەندیدار

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

تانکەرێک گڕی گرت و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

سەڵاح

ئێرانییەکان لە هەنگاوێکی حکوومەت توڕەن

سەڵاح