ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئاسایشی هه‌ولێر چوار كه‌س له‌سه‌ر رفاندنی كچێك ده‌ستگیر ده‌كات

دەستگیر کردنی چوار تۆمەتبار بەتۆمەتی ڕفاندو دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی تەمەن (١٦)ساڵان

بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر چوار تۆمەتبار بەناوەکانی (ر ، ص ،ص)و(ر ، ج ، ح)و(ل ، أ ، ح)و(د ، ه ، ح) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران ،کەهەڵسابون بە ڕفاندنی کچێکی تەمەن (١٦) ساڵان و بۆماوەی چەند ڕۆژێک لە شوقەيەك دەست بەسەریان کردوە و دەست درێژیان کردۆتەسەری ، جێگەی باسە یەکێک لەو تۆمەتبارانە پێشتر فەرمانی دەستگیر کردنی بۆدەرچوه لە سەرتەقەكردن،هەروەها یەکێکی تر لەو تۆمەتبارانە کەسێکی ناسراوە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی (تیک تۆک ).

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

٢٠٢٤/٠٢/١٧

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێکی پارتی: ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە و ھێشتا سەرۆکی پەرلەمان دیاری نەکراوە

دڵشاد

پارێزگاری دهۆک: لە نزیکترین کاتدا زیانلێکەوانی لافاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە

سەڵاح

ئاگادارییه‌ك له‌ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

یاسین