ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌لسوودانی، سه‌ره‌خۆشی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌کات

 

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ ٢٠٢٤/٢/٢٥ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵییه‌وه‌ پێگه‌یشت.

تیایدا سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌لسوودانی، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی پووریان خاتوو زه‌کیا مسته‌فا بارزانی، سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی بارزانی کرد و هاوخه‌می له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی بۆ هاوبه‌شیی به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی له‌ خه‌م و پرسه‌که‌یاندا ده‌ربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

پاره‌ی موه‌لیده‌ی ئه‌هلی كه‌م ده‌بێته‌وه‌

یاسین

مامەڵەی لێخۆشبوون بە ڕێژەی 20% ده‌ستی پێكرد

سەڵاح