ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرۆگرامه‌كانی خوێندن گۆڕانكارییان به‌سه‌ر دادێت

 

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ، گۆڕانكاری له‌ هه‌ندێك بابه‌تی خوێندن ده‌كه‌ین .

 

له‌میانه‌ی لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنی دكتۆر ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌شێك له‌ پرۆگرامه‌كانی خوێندن گۆڕانكارییان به‌سه‌ر دادێت و ده‌گۆڕدرێن .

 

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ گووتیشی : ئه‌و بابه‌تانه‌ی گۆڕانكارییان به‌سه‌ر دادێت بریتین له‌ ئابووری پۆله‌كانی 10 ، 11 و 12  ئاماده‌یی ، له‌گه‌ڵ زانستی پۆلی یه‌كه‌م ، دووه‌م و سێیه‌م هه‌روه‌ها بیركاری پۆلی یه‌كه‌م و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ش .

هەواڵی پەیوەندیدار

کورسیی ئینتەرنێت و بارگاویکردنی خۆڕایی مۆبایل لە هەولێر دانرا

یاسین

هیومن ڕایتس وۆچ: سووریایی گەڕاوە لە لوبنان دەکەونە بەر گوشاری حکومەت

یاسین

بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی 16مین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر دەكرێتەوە

یاسین