ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بڕیارێک لە بەرژوەندی کۆمپانیاکان دەرده‌چێت

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: بڕیاری پێدانی دۆلار بە نرخێکی هەرزان و بەنرخی بانکی ناوەندی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ئەوەی کەلوپەل ھاوردە بکەن، ئێستا کۆمپانیاکان دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن و کەلوپەل ھاوردە بکەن و دۆلاریان بەنرخی هەرزان پێدەدرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیاردراوە دۆلار بە نرخی هەرزان و بە نرخی بانکی ناوەندی بدرێتە کۆمپانیاکان و پێویستە کۆمپانیاکان لە بەرنامەی سیوفت خۆیان تۆمار بکەن ئەوکات دەتوانن کاڵا ھاوردە بکەن و جۆرەکەی دیار بێت و بە چ نرخێکیش ھاوردەی دەکەن بەپێی ئەو بڕە پارەیە دۆلاریان پێدەدرێت، بەڵام بەو مەرجەی کۆمپانیاکان تۆمارکراوبن.
لەبارەی کاریگەری ئەو بڕیارە بەسەر بازاڕەوە، نەوزاد شێخ کامیل گوتی: ئەو بڕیارە ئێستا لەسەرەتای جێبەجێکردن دایە و ھێشتا کۆمپانیاکان ھەموویان خۆیان تۆمار نەکردووە، ھەر کاتێک ھەمووان خۆیان تۆمار کرد ئەو کات کاریگەرییە ئەرێنییەکانی دیار دەبێت، چونکە زۆر کۆمپانیا ھەنە کە نزیکەی ٣٠ھەزار کۆمپانیا لە ھەرێمی کوردستان تۆمار کراوە، ئەوانەش کۆمپانیای جیاجیان و تەنیا لە بواری خۆراک نین، لە بواری بیناسازی و بوارەکانی دیکەشن هاوکات کۆمپانیای بیانیش ھەنە.
شێخ کامیل باسی لەوەش کرد: لە ماوەی ئەم سێ مانگە زۆر مامەڵەی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان تۆمار کراوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاترە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زیری ناوه‌خۆ : هه‌رێمی كوردستان هەرگیز سەرچاوەی مەترسی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ نەبووە

یاسین

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لەگەڵ زێلێنسکی کۆدەبێتەوە

سەڵاح

سوریا… فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی له‌گه‌ڵ هه‌شت كه‌سی دیكه‌ كوژران

سەڵاح