ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گوتەبێژی حكوومەتی عێراق: خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت

ئەمڕۆ چوارشەممە گوتەبێژی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ لە ڕوونكردنەوەیەكدا لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و ئەوەی لەبارەی ڕاگرتنیەوە بڵاو دەكرێتەوە، دوورە لە راستییەوە

باسم عەوادی گوتەبێژی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ لە ڕوونكردنەوەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (واع) ئاماژەی بەوە كردووە كە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەپێی ڕێوشوێنە فەرمییەكان و بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا بەردەوام دەبێت، ئەوەی باس لە راگرتنی پرۆسەی خەرجكردنی مووچەكە دەكات دوورە لە راستییەوە.

دووپاتیشی كردووەتەوە كە وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵی پابەندە بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئادار.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە هەولێر

یاسین

وەزارەتى خوێندنى باڵا 2 پۆست لە زانکۆى سەڵاحەددین ڕادەگەیەنێت

یاسین

پەرلەمانتارێکی پارتی: زانکۆی شنگال دەکرێتەوە

دڵشاد