ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎بەیاننامەى ئەنجومەنى شوراى هەرێمى كوردستان – عێراق

لە سۆنگەى هەستكردن بەبەرپرسیارێتى مێژوویی و یاسایی بەرامبەر بەو ئاراستە نوێبەى دادگەى ئیتیحادى باڵاى عێراقی لە بڕیارەكانى ئەمدواییەیدا لەخۆى گرتووە دەربارەى ئەو دەعوایانەى دژ بەهەرێمى كوردستان بەرزكراونەتەوە، كە چەندین سەرپێچی لەخۆگرتووە بۆ دەقەدەستورییە ڕوونەكان و بنەما یاساییە چەسپاوەكان، هەروەها لە ڕوانگەى باوەڕبوونمان بە سیستەمى فیدرالى لە عێراق، ئێمە لە ئەنجومەنىشوراى هەرێمى كوردستانعێراق، گرنگترین تێبینییە یاساییەكانمان دەربارەى ئەو سەرپێچییانە بۆ ڕاى گشتى دەخەینەڕوو:

1- دادگەى ئیتیحادى باڵا خۆى خستۆتە شوێنى دەسەڵاتى یاسادانان، بەجۆرێك لە حوكمى دەعواى ژمارە (83) و هەردوو یەكخراوەكەى(131) و(185)/ ئیتیحادى/2023، چەندین دەقى یاسایی تەشریع كردووە لە بەندەكانى (دووەم) و(سێیەم) و(چوارەم) و(پێنجەم)ىحوكمى ئاماژەپێكراودا، ئەویش دواى ئەوەى بڕیاریداوە بە نادەستوریی بوونى هەندێك ماددە و بڕگەى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانىكوردستانعێراق ژمارە (1)ى ساڵى 1992ى هەمواركراو. ئەمەش پێشێلكردنێكى ڕوونە بۆ ماددە (93)ى دەستورى عێراقى ساڵى(2005)، بەتایبەت بەندى (یەكەم)ى، كە تیایدا كارى دادگەى ئیتیحادى باڵا كورتكراوەتەوە سەر پیادەكردنى تایبەتكاری چاودێرییكردنىمەوداى دەستوری بوونى یاسا و پێڕەوە بەركارەكان. بۆیە هێنانەكایەى دەقى یاسایی لە بڕیارى دادگەى ئیتیحادی باڵا دەستوەردانە لەتایبەتكارییەكانى دەسەڵاتى یاسادانان و سەرپێچییەكى ڕوونە بۆ ماددە (47)ى دەستور كە دەقى كردووە لەسەر ئەوەى هەر دەسەڵاتێكپیادەى تایبەتكارییەكانى خۆی دەكات لەسەر بنەماى جیاكردنەوەى دەسەڵاتەكان.

2- پابەند نەبوونى دادگەى ئیتیحادى باڵا بە عەریزەى دەعواى داواكار، بەجۆرێك داواكارى دەعواى ژمارە (83)ى ئاماژەپێكراو، داواىهەڵوەشاندنەوەى یازدە كورسییەكەى (كورسییەكانى كۆتا)ى نەكردووە، بەڵكو داواى دوبارە دابەشكردنەوەى كورسییەكانى پەرلەمانىكوردستانى كردووە بەسەر پارێزگەكانى هەرێم بەگوێرەى پێوەرى ژمارەى دانیشتووان، كەچى دادگەى ئیتیحادى باڵا لە بەندى (یەكەم)ىحوكمەكەیدا بڕیاریداوە بە نادەستوریی بوونى دەستەواژەى (یازدە) لە ماددەى یەكەمى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان ىهەمواركراو، ئەمەش داواكار لە عەریزەى دەعواكەى داواى نەكردبوو، بەم پێیەش ئەمە دەبێتە پێشێلكردنێكى ڕوونى ئەو بنەمایەى لە یاسا و لەدادگەرییدا چەسپاوە كە دەڵێت: دەعوا لە چوارچێوەى عەریزەكەیدا سنووردارە، و نابێت حوكم بكرێت بە زیاتر لەوەى داواكار داواى دەكات.

3- لە دەعواى ژمارە (83)ى ئاماژەپێكراو دیارە كە كەسانى داوالێكراو بریتین لە:

سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان.

سەرۆكى هەرێمى كوردستان.

سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان.

دادگەى ئیتیحادى باڵا لە بەندى (هەشتەم)ى حوكمى دەعواى ئاماژەپێكراو بڕیاریداوە بە رەتكردنەوەى دەعوا بەرامبەر هەردوو داوالێكراوسەرۆكى هەرێمى كوردستان و سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان لەبەر ئاراستەنەبوونى نەیارى (عدم توجه الخصومە). بەمەش نەیاری(الخصومە) كورتكرایەوە سەر سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان، بەڵام دادگەى ئیتیحادى باڵا بێئاگایە لەوەى بەبڕیارى ژمارە (233) ویەكخراوەكانى (239) و(248) و(253)/ئیتیحادى/2022 لە 30/5/2023 حوكمى داوە بە نادەستوریی بوونى یاساى بەردەوامبوونىخولى پێنجەمى پەرلەمانى كوردستانعێراق ژمارە (12)ى ساڵى 2022، بەم پێیەش سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان و سەرجەمئەندامەكانى لەبنەڕەتدا بوونی یاساییان نەماوە، لە كاتێكدا ماددەى (4)ى یاساى دادبینیی مەدەنیی ژمارە (83)ى ساڵى 1969ىهەمواركراو مەرجى داناوە بەوەى پێویستە داوالێكراو نەیار بێت. بەگوێرەى ئەم ماددەیە پێویست بوو دەعواكە رەت بكرێتەوە لەبەر نادروستىمامەڵەكردن لەگەڵ سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان وەك نەیارێك چونكە لەكاتى بەرزكردنەوەى دەعواكە بوونى یاسایی نەماوە.

4- سەرپێچیكردنى دادگەى ئیتیحادى باڵا بۆ رێسا یاساییە رێكارییەكان، كاتێك لە دەعواى ژمارە (233) و یەكخراوەكانى (239) و(248) و(253)/ئیتیحادى/2022، بڕیاریداوە بە قەبولكردنى نووسراوى لادانى هەردوو بڕیكار (د. وعدی سلێمان مزورى) و فەرمانبەریمافپەروەر (شەرمین خچر بهجت)، هاتوو لە پەرلەمانى كوردستان بە ژمارە (1369) لە ڕێكەوتى 23/5/2023 و هەڵوەشاندنەوەىتەخویلكردنى ئامادەبوونیان لەدادبینیكردن لەبەردەم دادگەى ئیتیحادى لە دەعواى ئاماژەپێكراودا.

كەچى دادگەى ئیتیحادى باڵا لەبڕگەى ژمارە (1)ى حوكمى ئاماژەپێكراویدا بڕیاریداوە بە نادەستوریی بوونى یاساى بەردەوامبوونى خولىپێنجەمى پەرلەمانى كوردستانعێراق ژمارە (12)ى ساڵى 2022، بەم حوكمەش سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان دەسەڵاتى لادانىهەردوو بریكارى ئاماژەپێكراوى نامێنێت.

5- دادگەى ئیتیحادى باڵا لە هەندێك لە بڕیارەكانى كەوتۆتە هاودژی بوون، كاتێك لە دەعواى ژمارە (83)ى ئاماژەپێكراودا، بڕیاریداوە بەهەڵوەشاندنەوەى كورسى (كۆتا)كان پاڵپشت بەوەى بوونى ئەم كورسییانە بۆ پێكهاتەكان لە یاساى پەرلەمانى كوردستانعێراق ىهەمواركراو پێشێلكردنە بۆ ماددەى (16)ى دەستور كە دەقى كردووە لەسەر ئەوەى هاودەرفەتى مافێكى پارێزراوە بۆ سەرجەم عێراقییەكان، ودەوڵەت گرتنەبەرى رێكاری پێویست بۆ هاتنەدى لەئەستۆ دەگرێت. بەڵام گەر بەووردى سەیرى ئەم ماددەیە بكەین بۆمان دەردەكەوێت كەپێدانى كورسى (كۆتا) بە پێكهاتەكان ئەم هاودەرفەتیە دەستەبەر دەكات، و بەیاساكردنى ئەم كورسییانەى (كۆتا) بۆ پێكهاتەكان وچەسپاندنیان بۆیان رێكارێكى پێویستە لەسەر دەوڵەت بیگرێتەبەر بۆ بەرجەستەكردنى هاودەرفەتى، بەتایبەت لەكاتى پیادەكردنى سیستەمىفرەبازنەیی هەڵبژاردن لەڕێگەى دابەشكردنى هەرێم بۆ چەند ناوچەیەكى هەڵبژاردنى جیاواز، بەجۆرێك دەنگى پێكهاتەكان بەسەر ئەمناوچانە دابەش دەبێت و لەوانەیە هیچ كورسییەك بەدەست نەهێنن. كەواتە دادگەى ئیتیحادى باڵا كاتێك بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەىكورسییەكانى (كۆتا)كان لە هەمان بڕیاردا بڕیاریداوە بە دابەشكردنى هەرێمى كوردستان بۆ چەند ناوەچەیەك كەمتر نەبێت لە چوار ناوچەىهەڵبژاردن. ئەمەش لەكاتى پیادەكردنیدا دەبێتە مایەى دەستەبەر نەبوونى هاودەرفەتى دەقنووسكراو لە ماددە (16)ى دەستور، ئەمەشهاودژیی دەنوێنىَ لە هەڵوێستى دادگەى ئیتیحادى باڵا. هەر بۆ زانین یاساى هەڵبژاردنەكانى ئەنجومەنى نوێنەران و ئەنجومەنەكانى پارێزگەو قەزاكان ى عێراقى ژمارە (12)ى ساڵى 2018ى بەركار، بەپێى دوایین هەمواركردنى، دەقى كردووە لەسەر بنەماى كۆتا و پێدانى كورسىبە ژمارەیەك لە پێكهاتەكان (ماددە 15ى هەمواركراو بەپێى ماددە 9ى یاساى هەموارى سێیەمى ژمارە 4ى ساڵى 2023).

6- وێراى ئەمانەى سەرەوە، خودى پێكهاتەى دادگەى ئیتیحادى باڵا ناكۆكە لەگەڵ دەقى بەندى (دووەم)ى ماددە (92)ى دەستورى عێراقىساڵى 2005، چونكە بەپێى ئەم بەندە دادگەى ئیتیحادى باڵا لە ژمارەیەك دادوەر و شارەزایانى فیقهى ئیسلامى و یاساناسان پێكدێت،هەروەها ئەو یاسایەى ژمارەیان و شێوازى دەستنیشانكردنیان و كارى دادگە ڕێكدەخات پێویستە بە زۆرینەى دوو لەسەر سێى ئەندامانىئەنجومەنى نوێنەران تەشریع بكرێت. بۆیە ئەو دادگەیەى چاودێریكردنى دەستوریی بوونى یاساكان لە وڵاتدا لەئەستۆ دەگرێت، پێویستە،پێش هەر لایەنێكى دیكە، پابەند بێت بە ماددە و بەندەكانى دەستور، بەتایبەت ئەگەر بابەتەكە پەیوەست بێت بە پێكهێنانى ئەم دادگەیە وچۆنیەتی كاركردنى، چونكە هیچ ڕەوا نییە دادگەى ئیتیحادى باڵا حوكم بدات بە نادەستوریی یاساكان كەچى خودى خۆى لە ڕووى پێكهاتە وكاركردن و یاساى ئێستاكەى وەكیەك نەبن لەگەڵ دەستور.

دیارە ئەم ئاراستەیەى دادگەى ئیتیحادى باڵا بەدەرچوون لە دەستور و یاساكان وای لێدەكات ببێتە دەسەڵاتێك لەسەرووى دەسەڵاتەكان،ئەمەش دەبێتە مایەى چەندین لێكەوتەى نەخوازراو چ لە لایەنى یاسایی بێت یان لەلایەنى سیاسى یان كۆمەڵایەتی. بەجۆرێك لەم دواییانەداسەرەتاى ئەم لێكەوتە نەخوازراوانە دەركەوت كاتێك حزب و لایەنە نوێنەرەكانى گرنگترین پێكهاتەكانى هەرێمى كوردستان (توركمان وئاشورى و سریان و كلدان) ڕایانگەیاند بەشدارى ناكەن لەو هەڵبژاردنەى بڕیاردراوە لە 10/6/2024 ئەنجام بدرێت، ئەمەش دەبێتە مایەىدروستبوونى كێشەى سیاسى لە واقیعى هەرێمى كوردستان، چونكە ئەو پەرلەمانەى لەدواى هەڵبژاردنى ئاماژەپێكراودا پێكدەهێنرێتنوێنەرى پێكهاتەكان لەخۆ ناگرێت. بۆیە دەبێت دادگەى ئیتیحادى باڵا پابەند بێت بە دەستور و پیادەى تایبەتكارییەكانى بكات بەو شێوەیەىلە دەستوردا هاتووە و پێشێلى تایبەتكاری دەسەڵاتەكانى دیكە نەكات.

                                                                  دادوەر

            دكتۆر سەردار یاسین حمدأمین

    سەرۆكى ئەنجومەنى شوراى هەرێمى كوردستانعێراق

13/3/2024

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی کوژراوانی غەززە  لە ٣٥ هەزار کەس نزیک بووەتەوە

سەڵاح

لە سالی ٢٠٢٤ نرخی زێر بەرزدەبێتەوە

گوران

ئێران… لە ڕێوڕەسمی چوارشەممە سووریدا 14 کەس گیان لەدەستدەدەن و سه‌دانیش بریندار دەبن

سەڵاح