ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

توێژینەوەیەک رێژەی رەنگکوێری لەنێو بەشێک لە قوتابخانەکان دەردەخات

توێژینەوەیەک لەبارەی رەنگکوێریی نێو قوتابییانی بەشێک لە قوتابخانەکانی هەولێر کراوە و دەریدەخات، لەکۆی شەش هەزار قوتابی،130ـیان بەبێ ئەوەی پێی بزانن رەنگکوێر بوون.

 

پسپۆڕێکی نەخۆشیییەکانی چاو رایدەگەیێنێت، رەنگکوێری ئەگەر بۆماوەیی نەبێت، ئەوا چارەسەری هەیە و دەتواندرێت بە چاویلکەی تایبەتکێشەکە چارەسەر بکرێت.

 

د. موراد ئەمیر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو لە توێژینەوەکەیدا ئاشکرایدەکات،لەکۆی پشکنینی شەش هەزار قوتابی تەمەن 11 بۆ 16 ساڵ، 130 کەسیان رەنگکوێرییان هەبووە بەبێ ئەوەی پێی بزانن”.

 

ئەو پسپۆڕە دەڵێت: ”رەنگکوێری کاریگەریی لەسەر توانای فێربوونی قوتابییان هەیە، چونکە 80٪ـی فێربوون لەڕێگەی بینینەوەیە”.

 

د. موراد روونی دەکاتەوە، قوتابییەک رەنگکوێری هەبێت ئەوا بەشێک لەو رەنگانە نابینێت کە لە وانەکانیان بەکاردەهێندرێن، بۆیەپێشنیازدەکات، پشکنینی پێشوەختە بۆ هەر منداڵێک بکرێت.

 

لەبارەی چارەسەرەکانیشەوە دەڵێت: چاویلکەی تایبەت دەکرێت بەکاربێت و بەردەستە، بەڵام بۆ ئەوانەی بە بۆماوەیی تووشی رەنگکوێریبوون چارەسەر نییە.

 

بەگوێرەی کۆمەڵەی پسپۆرانی نەخۆشییەکانی چاو لە کەنەدا، چەند رێگەیەکی کاریگەر هەن بۆ پاراستنی چاوەکان وەکوبینینی شوێنیدوور، رێکردن بەنێو سەوزایی، بەکارهێنانی چاویلکەی تایبەت لەکاتی سەیرکردنی شاشەکان، خواردنی سەوزە و میوەکان و وەرگرتنیئۆمێگا سێ‘. 

 

هەروەها کۆمەڵەکە پێشنیازیش دەکات، منداڵان دووربخرێنەوە لە دووکەڵی جگەرە و نێرگەلە، چونکە هۆکاردەبێت بۆ وشکیی چاوەکان وکەمکردنەوەی توانایان.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌

یاسین

سێ جۆر خواردن تەندروستی دڵ باش دەکات

lana

زیادەڕەویکردن لە خواردنی هەناردا چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

lana