ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بڕیاری لێخۆشبوون لە پارەیەکی سەر هاووڵاتییان دەردەچێت

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشكرای دەكات، بڕیار درا بە لێخۆشبونی 20%ی دیکەی کرێی خوێندنی پارالێڵ لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکان.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان،  رایگەیاند: “ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، سەرەڕای لێخۆشبوونی 45%ی کرێی خوێندنی پارالێڵ، لە هەوڵێکی دیكەدا بڕیاری دا بە لێخۆوشبونی 20%ی دیکەی کرێی خوێندنی پارالێڵ لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان.”

ئاماژەی بەوەش دا، ئەو داشكانە بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان و بۆ پاڵپشتیكردنی فێرخوازانە.

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کۆبوونەوە

یاسین

كارمه‌ندی ماركێتێک ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدات و گیان لەدەست دەدات

یاسین