ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخی گۆشتی سوور دادەبەزێت

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ، داشکاندنی ڕەسمی گومرگی، بە ڕێژەی %50 بۆ گۆشتی ئاژەڵی زیندوو خرایە بواری جێبەجێکردنەوە؛ کە ئاژەڵەکانی وەکوو مانگا، جوانەگا، گۆلک، مەڕ و بزن دەگرێتەوە.
هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: ” لە 29 ی 3 ی 2024، لە سەرجەم فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان و خاڵە گومرگییەکان، بڕیاری دابەزاندنی باجی هێنانی گۆشتی سوور بە ڕێژەی 50% بۆ هەموو ئاژەڵێکی زیندوو چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئێستا کاری پێ دەکرێت”.
چاوەڕێ دەکرێت بڕیارەكە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر دابەزینی نرخی گۆشت، لە هەرێمی کوردستان دروست بکات و نرخەكەی بێتە خوارەوە”.
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 27 ی 3 ی 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، لە چوارچێوەی كۆمەڵێك بڕیار، بە مەبەستی کەمکردنەوەی نرخی گۆشت و بەرژەوەندیی گشتی، بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرگیی هاوردەكردنی گۆشتی سوور بە ڕێژەی 50% درا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

هەواڵی پەیوەندیدار

گوتەبێژی حكوومەتی عێراق: خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت

یاسین

ڕووسیا هێزێکی نوێی سەربازیی لە گوندەکانی کۆبانێ جێگیر کرد

سەڵاح

ئاشتی زراری: ھەژماری من پرۆژەیەکی سەرکەوتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە

دڵشاد