ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوا دەكات هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باس لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە شاندەکە کردووە، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.
شاندى عێراق بە سەرۆکایەتى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران 15ى نیسان لەگەڵ ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا کۆبووەوە، پەیوەندیى نێوان هەردوو وڵات، دۆخى ناوچەکە، پرسى ئابوورى تاوتوێ کران.

لە 25ى ئادارى 2023وە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە راگیراوە، ئەوەش دوای بڕیارێکی دەستەی نێوبژیوانیی پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق دژی تورکیا.
بەگوێرەى خەڵاندنى كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان – ئەپیکور، بەهۆى راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستانەوە، زیاتر لە 14 ملیار دۆلار زیان بەر خەزێنەى گشتیى عێراق کەوتووە.
بەگوێرەى یاسای بودجەى گشتیى عێراق، دەبێت هەرێمى کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى حکومەتى فیدراڵى بکات لە بەرامبەر ناردنى پشکەکەى لە بودجە کە ساڵانە زیاتر لە 16 تریلیۆن دینارە.
کێشەى سەرەکى ئەو پرسە شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنەرى نەوتە لە هەرێمى کوردستان، لە یاساکەدا پێوەرەکانى وەزارەتى نەوتى فیدڕاڵ کراوەتە بنەما بۆ خەرجکردنى ئەو شایستانە، کە نزیکەى 7 دۆلارە بۆ یەک بەرمیل، لەکاتێکدا ئەم تێچووە لە هەرێمى کوردستان نزیکەى چوار ئەوەندەیە.
دیلان غەفور راگەیاند، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەى بەوەداوە، ئەو پرسەى رادەستى یەکێک لە راوێژکارەکانى کردووە و بۆ چارەسەرى کێشەى راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان دوو رێگەچارە هەن، ئەوانیش هەموارکردنى یاساى بودجەى گشتیى عێراق، یان هەموارکردنى گرێبەستەکانى نەوتى هەرێمى کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی بڵاوكرایه‌وه‌

سەڵاح

کۆپا ئەمریکا..ئۆرۆگوای بە ئەنجامێکی گەورە شکستی بە بۆلیڤیا هێنا

sirwan

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین