ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گه‌یشته‌ به‌غدا، بڕیاره‌ رێككه‌وتنێك واژوو بكات

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا پێشوازی لێکرد.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا  ئاماژەی بەوە کرد، “سوودانی و ئەردۆغان گفتوگۆی دووقۆڵیی فەرمی دەکەن، هەروەها لەسەر ئاستی حکومی و وەزیرانی هەردوولا، گفتوگۆی فراوان دەکرێت.”

نووسینگەی سوودانی گوتیشی، لەم سەردانەی ئەردۆغاندا “رێککەوتنێکی دووقۆڵی ستراتیجی واژۆدەکرێت بۆ فراوانکردنی هاوبەشی لە بواری ئابووری، بازرگانی، ئاڵۆگۆڕی ئەزموون و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ژینگەیی و هەرێمییە هاوبەشەکان”.

هەواڵی پەیوەندیدار

قه‌ته‌ر گەورەترین پڕۆژەی زیرەكی دەستكرد لە هەولێر دروست ده‌كات

سەڵاح

رۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی شه‌ش دابەش دەكرێت

سەڵاح

بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە (هەژماری من ) دەکات

یاسین