ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

برووسکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی جیهانی کرێکاران

 

بە بۆنەی(١ی ئایار)جەژنی جیهانی کرێکاران، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەین.

بەدرێژایی مێژووی خەبات و شۆڕشی گەلانی ئازادیخواز نکوڵی لە پێگە و تێکۆشان و رۆڵی چینی کرێکاران ناکرێ، کە گرنگی و کاریگەری خۆی هەبووە لە گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگا و وڵاتان و ئەو دەستکەوتانەی بەدەست هاتوون، هەروەها لە ڕووی بیناکردن و ئاوەدانکاریدا هەمان بایەخ و کاریگەریان هەیە و لەو رێگایەشدا قوربانی زۆریان داوە.

بەو بۆنەیەوە و لەو دەرفەتەدا ڕۆڵی بونیادنەرانەی کرێکارانی کوردستان بەرز دەنرخێنین و پشتیوانی خۆمان بۆ داوا و خواستە پیشەییەکانیان دووپات دەکەینەوە بۆ دەستەبەرکردنی ژیان و گوزەرانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ کرێکاران و خانەوادەکانیان، هەروەها پاڵپشتی سەندیکای کرێکارانی کوردستان دەکەین لە پلان و هەنگاوەکانی کە وەکو ڕێکخراوێکی پیشەیی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی کرێکاران دەکات، هیوادارین بە هەموو لایەک لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەمان هەوڵی زیاتر بدەین بۆ بووژانەوە و بونیادنان و بەرەو پێشبردنی زیاتری وڵاتەکەمان.

جارێکی دیکە (١ی ئایار)جەژنی جیهانی کرێکاران لە تێکڕای کرێکارانی کوردستان پیرۆز بێت و، هەر سەرکەوتووبن.

مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١ی ئایاری ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

لە ساڵی ڕابردوودا 12 هەزار و 334 قوتابی گەڕێندراونەته‌وە بەر خوێندن

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ئازه‌ربايجان تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێك ده‌كه‌ن

یاسین