ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کاتی ئاهەنگگێڕانی ریال مەدرید دیاریکرا

بە بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، شەممەی داهاتوو لە یاریگای گرانادا، جامی پاڵەوانێتی لالیگا دەبەخشرێتە ریال مەدرید.

 

ئاهەنگی سی و شەشەمین نازناوی لالیگا بۆ ریال مەدرید بە شێوەیەکی جیاواز بەڕێوەدەچێت. زۆرێک پێیان وابوو فێدراسیۆن دەیتوانی کاتی یارییەکەی ریال و کادیز بگوازێتەوە بۆ دوای یارییەکەی جیرۆنا و بارسا، بەجۆرێک ئەگەر ریال سەرکەوت ئەوا جامەکەیان لە یاریگای سانتیاگۆ پێببەخشن، بەڵام ئەمە رووی نەدا. ریال لە کادیزی بردەوە و دوای چەند کاتژمێرێک بارسا بە جیرۆنا دۆڕا بۆ ئەوەی پاڵەوانێتی مەدرید پشتڕاست بکاتەوە، بەڵام بێگومان هیچ هەواڵێک لەبارەی بەخشینی جامەکە نەبوو.

 

رۆژنامەی مارکا چەند خولەکێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە، شەوی شەممە لە یاریگای گرانادا کە 431 کیلۆمەتر لە مەدرید دوورە جامی پاڵەوانەتییەکە دەبەخشرێتە مێرەنگییەکان.

 

تا ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە پێش یارییەکە یان دوای یارییەکە ئاهەنگ دەگێڕن. بەڵام شایەنی باسە کە دوای ئەم یارییە، رەنگە گرانادا بۆ خولی پلە دوو دابەزێت، هەروەها پێدانی جامەکە بە ریال دوای یاریی زۆر لۆژیکی نییە. ئەوەی تا ئێستا یەکلایی کراوەتەوە، یاریزانەکان دەتوانن لە ئاهەنگێکدا کە رۆژی یەکشەممە لە شەقامەکانی مەدرید بەڕێوەدەچێت، جامەکە پێشکەش بە هاندەرانی خۆیان بکەن.

 

یاریگا

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ ئاگاداربوون لەڕەوشی ئارامی شار، ئومێد خۆشناو سه‌ردانی هێڵی گه‌رمی پۆلیسی فریاكه‌وتنی كرد

سەڵاح

کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین دەکرێت

یاسین

کەشناسى پێشبینییەکانی  بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو راگەیاند

سەڵاح