ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. بەسەرکردایەتی هاڵاند مانسیتی گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی

لە یارییەکانی گەڕی 24ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ئێڤەرتۆن بوویەوە.

لە ئەنجامدا یانەی مانسیتی توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئێڤەرتۆن بباتەوە.

هەر لە خولەکی یەکەمدا یانەی مانچستەر سیتی باشتر بینرا، لەو تایمەدا هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا کوڕانی گواردیۆلا بەردەوامبوون لە ئاست و هێرشەکانیان، لە خولەکی 71دا هاڵاند سیتی کردە خاوەن گۆڵێک، دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا، بەڵام لە خولەکی 85دا بە ئاسیستێکی دی بڕۆین یاریزان هاڵاند گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد.

بەم سەرکەوتنە، یانەی مانچستەر سیتی گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی پرێمەرلیگ بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ، ئێڤەرتۆنیش تەنیا 19 خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆپا ئەمریکا.. بەرازیل و کۆلۆمبیا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

sirwan

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 7

hakar herki

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە لەیاریگای خۆیدا گەیشتەوە دووەمی ڕیزبەندی

sirwan