ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە بە سەرکەوتن کۆتایی بەم وەرزە هێنا

لە یارییەکانی کۆتا هەفتە و گەڕی 38ی خولی ئیسپانیا، یانەی سڤیلیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بەرشەلۆنەی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانە کەتەلۆنیەکە توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا بەرشەلۆنەی میوان دەستپێشخەری کردو لە خولەکی 15دا گۆڵی یەکەمی لەڕێی لیڤاندۆڤسکیەوە تۆمارکرد، دوای چەندین هەوڵ سڤیلیا توانی گۆڵی بەرامبەر لە خولەکی 31دا لەڕێگەی یوسف ئەل نەسیری تۆماربکات و ئەو تایمە بەو ئەنجامە مایەوە.

 

تایمی دووەم دەستیپێکردەوە و یانەی بارسا باشتر گەڕایەوە نێو یاریگا و لە خولەکی 59 فێرمین لۆپێز دووەم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد، پاش ئەوە سیڤییە باشتر بینران بەڵام نەیانتوانی ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامەش بەرشەلۆنە لە پلەی دووەمە بە 85 خاڵ، سڤیلیاش بە کۆکردنەوەی 41 خاڵە لە پلەی 14یەم جێگیربوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ بەڵێن دەدات ئەگەر لە هەڵبژاردن سەربکەوێت قەیرانی ئۆکرانیا چارەسەر بکات

یاسین

راگه‌یاندراوێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ بۆ رای گشتی

سەڵاح

ئیسرائیل ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ فەلەستینییەکانی ڕەفەح دابین ده‌كات

سەڵاح