ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لالیگا.. ئەتلەتیکۆ بەردەوامە لە ڕکابەریکردن و سەرکەوتنەکانی

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 27ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ریال بێتیس ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا ئەتلەتیکۆ مەدرید یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە بێتیسی هێنا.

 

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 8دا ڕوی سیلڤای یاریزانی بێتیس بەهەڵە لە خۆیان گۆڵی پێشکەوتنی ئەتلەتیکۆی تۆمارکرد، دوای ئەوە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئەتلەتیکۆ هەژمارکرد بەڵام ئەلڤارۆ مۆراتا لێدانەکەی لەدەستدا،

لە خولەکی 44دا مۆراتا توانی گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆماربکات.

 

لە تایمی دووەم هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا و لە خولەکی 62، بێتیس ئەنجامەکەی بە گۆڵێک کەمکردەوە لەلایەن ویلیام کارڤالو، دوای ئەوە هەوڵەکانی هەردوو لا بەردەوامبوون بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، یانەی ئەتلەتیکۆ بە کۆکردنەوەی 55 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیە، ریال بێتیسیش خاوەن 42 خاڵە و لە پلەی ش

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بە تۆمارکردنی نیو درزەن گۆڵ بەردەوامە لە ڕکابەری

sirwan

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر ڕکابەری نییە و ڕاگرتنی ئەستەمە

sirwan

جامی یۆرۆ.. تورکیا شکستی بە نەمسا هێناو گەیشتە قۆناغی داهاتوو

sirwan