ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. فۆدین سەرکردایەتیی مانسیتی کردو شکستی بە شەیتانە سوورەکان هێنا

  • لە یاری لوتکە و دێربی گەڕی 27ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد ڕووبەڕووی مانچستەر یونایتد بوویەوە.

لە ئەنجامدا یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی مانسیتی کۆتاییهات.

هەر لە تایمی یەکەمدا مانسیتی باشتر دەرکەوت و کونترۆڵی یاریگای کردبوو، بەڵام لە خولەکی 8دا مارکۆس راشفۆرد بەلێدانی زۆر بەهێز و جوان شەیتانە سوورەکانی پێشخست، دوای ئەو گۆڵەش هەردوو یانە چەندین هەڵی مەترسیدار بوو سەر گۆڵی یەکتر دروستکرد، بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

لە تایمی دووەم مانسیتی بەردەوامبوو لە هەوڵەکانیان و فیل فۆدین لە خولەکی 56 گۆڵی یەکسانی بۆ خاوەن یاریگا تۆمارکردوە،

دوا بەدوای فشاری خاوەن یاریگا، هەریەکە لە فۆدین و هاڵاند دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 80 و 91دا تۆمارکرد.

بەم سەرکەوتنە، یانەی مانسیتی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 62 خاڵ و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە، مانیونایتدیش لە پلەی شەشەمدایە بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. مانسیتی بە ئاسانی خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

sirwan

کاتی ئاهەنگگێڕانی ریال مەدرید دیاریکرا

sirwan

مێسی ستایشی یاریزانێکی هەڵبژاردەکەی دەکات و دەڵێت داهاتوویێکی سەرسوڕهێنەری هەیە

sirwan