ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چامپیۆنزلیگ.. ریال بە زەحمەت خۆی لە چنگی ئەڵمانییەکان ڕزگارکرد و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

لە دووەم شەوی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەی ریال مەدریدی پاشای جامەکە میوانداری لایپزیگی کرد.

 

لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات، بەڵام ریال گەیشتە قۆناغی داهاتوو.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە وەک یەک دەرکەوتن و چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، بەڵام تایمەکە بەبێ گۆڵی یەکسان کۆتایی پێهات.

 

لە تایمی دووەم لایپزیگ ئاستی باشتر بوو فشاری زۆری خستە سەر گۆڵی یانەی شاهانە، بەڵام لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا ڤینیسیۆس لە خولەکی 65 گۆڵی یەکەمی ریال مەدریدی تۆمارکرد،

تەنیا سێ خولەکی پێویست بوو کاتێک یانە ئەڵمانیەکە لە خولەکی 68دا لەڕێگەی یاریزان ویڵی ئۆربان ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکە بەو شێوەیە مایەوە.

 

بە پشت بەستن بە یاری پێشوو ریال مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک براوە بوو، سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا

sirwan

خولی ئینگلتەرا.. چێڵسی لەدوا خولەکەکان شەیتانە سوورەکانی کوشت

sirwan

چامپیۆنزلیگ.. دۆرتمۆند بە ئاسانی سەرکەووتن بۆ قۆناغی داهاتوو یەکلاکردەوە

sirwan