ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کلۆپ هەموو شتێکی دەربارەی گەڕانەوەی سەڵاح ئاشکراکرد

  • دوای ئەوەی محەممەد سەڵاحی میسری و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول لە پێکان گەڕایەوە، یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەر سەبارەت بە بەژداریکردنی ئەو یاریزانە چەندین ڕوونکردنەوەی دا.

سبەی پێنجشەممە، یانەی لیڤەرپوول لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی یۆرۆپالیگ، لە یاریگای ئەنفیڵد و لەنێو هاندەرانی میوانداری سپارتا پراگا دەکات.

 

کلۆپ، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی پێش یارییەکەدا وتی: سەڵاح ئامادەیە بەشداری یارییەکە بکات بەڵام نەوەک سەرەکی بێت و 90 خولەک یاری بکات،

 

سەبارە بەوەی کە یاریزانە میسریەکە کەی دەتوانێت بە سەرەکی یاری بکات، کلۆپ گووتی:

هەروەها پێویست ناکات مامەڵە لەگەڵ شتێکی لەم شێوەیەدا بکەین، بۆیە ناچارین یاریزانەکە بیپارێزن بۆ ئەوەی بەبێ مەترسی بگەڕێتەوە، هەروەها دەبێت دڵنیابین لەوەی کە دەتوانین بە بەردەوامی پشت بەو ببەستین، ئەوەش شتێکی ئاسان نییە بۆ ئێمە.

 

سەڵاح لە سەرەتای ساڵی 2024 ەوە تەنها یەک یاری بۆ ڕێدز ئەنجامداوە بەهۆی ئەو پێکانەی کە لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لەگەڵ هەڵبژاردەی میسر تووشی هات.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌رشه‌لۆنه‌ جێگره‌وه‌ی چاڤی دیاریده‌كات

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. ئەمشەو دوو یانە ماڵئاوایی لە جامەکە دەکەن

sirwan

عارەبانەچییەکی ته‌یراوه‌ی هه‌ولێر به‌شداری ئۆڵێمپیادی پاریس ده‌كات

sirwan