ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چامپیۆنزلیگ.. ئەمشەو دوو یانە ماڵئاوایی لە جامەکە دەکەن

ئەمشەو یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەکاتەوە و لەم هەفتەیەدا یارییەکانی گەڕانەوەی ئەو قۆناغە بەڕێوەدەچن و چوار یانە دەگەن بە قۆناغی پێش کۆتایی.

 

لە کاتژمێر 10ی شەودا دوو یاری بەڕێوەدەچن، لە یاریێکیان یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی میوانداری پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەکات.

 

لە یاری چووندا یانەی بارسا لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامێکی باش گەڕاوەتەوە و بە چوار گۆڵی بەرامبەر سێ گۆڵ شکستی بە پاریسی خاوەن یاریگا هێنابوو، هەربوویە هەلی گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی زیاترە بە شێوەیەک کە لەم یاریەدا بە بردنەوە و یەکسانبوون و شکست بە گۆڵێک و بردنەوە بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان ئەو ئامانجەی بەدەستدەهێنێت.

 

لە بەرامبەردا یانەی پاریس ئەرکی قورسە لە بەرئەوەی پێویستی بە بردنەوە هەیە بە جیاوازی دوو گۆڵ یان بە جیاوازی گۆڵێک و بردنەوە بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان تا بتوانێت گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو بەدەست بهێنێت.

 

لە یارییەکەی تردا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی کە لە یاری چووندا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شکستی بە بوروسیا دۆرتمۆندی هێنابوو، لەم یارییەدا بە ئەنجامی یەکسانبوون و بردنەوە راستەوخۆ دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی یان شکست بە جیاوازی گۆڵێک و بردنەوە بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان.

 

لە بەرامبەردا یانە ئەڵمانیەکە پێویستە لە یاریگای خۆیدا بە جیاوازی دوو گۆڵ یان گۆڵێک و لێدانە یەکلاکەرەوەکان یاریەکە بباتەوە تا ئەم قۆناغە تێبپەڕێنێت ئەگەرنا بە هەموو یەکسانبوون و شکستێک ماڵئاوایی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی تۆنی کرۆسی دوای بڕیاری وازهێنانی لە ڕیاڵ مەدرید

sirwan

جامی یۆرۆ.. پورتوگال شکستی بە تورکیا هێناو گەیشتە قۆناغی داهاتوو

sirwan

لالیگا.. ریال مەدرید سەرەڕای بوون بە پاڵەوان بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی

sirwan