ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جامی یەکێتی ئینگلتەرا.. چێڵسی توانی لیستەر دەربکات و خۆی بچێتە قۆناغی داهاتوو

لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی هەشتی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی ڕووبەڕووی لیستەر سیتی بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی چێڵسی توانی بە چوار گۆڵی بەرامبەر دوو گۆڵ شکست بە لیستەر سیتی بهێنێت و خۆی بگەیێنتە قۆناغی داهاتوو.

 

لە تایمی یەکەمدا، چێڵسی خاوەن یاریگا بەهێز دەرکەوت و کۆنتڕۆڵی یاریەکەی کرد، لە خولەکی 13دا یاریزان مارک کوکورێلا توانی گۆڵی یەکەم تۆماربکات،

دوا بەدوای فشاری شین پۆشەکانی لەندەن، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد بەڵام ستێرلینگ سەرکەوتوو نەبوو و لێدانەکەی لەدەستدا، لە خولەکی یەکی کاتی زیادکراودا پالمەر چێڵسی کرد خاوەن دوو گۆڵ.

 

تایمی دووەم دەستیپێکردەوە و یانەی لیستەر بووە خاوەن گۆڵێک، کاتێک یاریزان ئەلێکس دیساسی لە خولەکی 51 دا گۆڵێکی بەهەڵە لە خۆیان تۆمارکرد،

دوای ئەو گۆڵە لیستەر سیتی هێزی بۆ گەڕایەوە و لە خولەکی 61 گۆڵی بەرامبەری لەڕێگەی ستیفی ماڤیدیدی تۆمارکردەوە.

ناوبژیوان یاریزانێکی لیستەر سیتی لە خولەکی 73دا بەکارتی سوور کردە دەرەوەی یاریگا.

ناوبژیوان 8 خولەکی وەک کاتی بەفیڕۆ چوو دا بە یارییەکە، لە خولەکی 2دا چۆکویمێکا یانەی چێڵسی پێشخست و گۆڵی سێیەمی کرد، لە دوا خولەکی زیادکراو نونی مادوکی گۆڵی چوارەم و دڵنیایی بلۆزی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی چێڵسی گەیشتە یاری پێش کۆتایی جامەکە و لیستەریش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاری دۆستانە.. ئەرجەنتین بەبێ مێسی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

sirwan

پرێمەرلیگ.. فۆدین سەرکردایەتیی مانسیتی کردو شکستی بە شەیتانە سوورەکان هێنا

sirwan

جامی یۆرۆ.. سویسرا و ئەڵمانیا یەکسان بوون و گەیشتنە قۆناغی داهاتوو

sirwan