ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئینگلتەرا.. چێڵسی لەدوا خولەکەکان شەیتانە سوورەکانی کوشت

لە یارییەکانی هەفتەی 31 خولی ئینگلتەرا چێڵسی لە ستامفۆرد بریچ میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد.

 

لە یاریێکی دراماتیکی و پڕ گۆڵدا یانەی چێڵسی توانی لە لەدوا خەلەکان بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ شکست بە شەیتانە سوورەکان بهێنێت.

 

لە سەرەتای تایمی یەکەمدا یانەی بلۆز باشتر دەرکەوت و ئەمەش وایکرد تاکو دوو گۆڵ لە خولەکەکانی چوار و 19 لەڕێگەی یاریزانان گالاگێر و پاڵمەر تۆماریانکرد،

بەڵام مانیونایتد ئەنجامەکەی قبوڵنەکردو و هەوڵەکانیان چڕکردەوە و توانیان ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە بەرلە کۆتاییهاتنی ئەو تایمە و لە خولەکەکانی 34 و 39 دوو گۆڵیان لەرێی یاریزانان گارناچۆ و برۆنۆ فێرناندێزەوە تۆماربکەن.

 

لە تایمی دووەمدا مانچستەری میوان ڕیمۆنتادای کرد و توانیان لە خولەکی 67 گۆڵێکی تر لەلایەن گارناچۆ تۆماربکەن، دوای ئەوە هەردوو لا بەردەوامبوون لە فشارەکانیان، ئەوەبوو چێڵسی خاوەن یاریگا دوو گۆڵی تر لە ڕێگەی پالمەر لە خولەکی 10 و 11 کاتی زیاکرداو تۆمارکرد و سێ خاڵی لە چنگی مانچستەر یونایتد دەرهێنا.

 

بەم بردنەوەیە، یانەی چێڵسی بەکۆکردنەوەی 42 خاڵ لە پلەی 10یەمی ڕیزبەندی دێت، مانچستەر یونایتدیش 48 خاڵی هەیە و پلەی شەشەمی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاری دۆستانە.. جەنگی ئیسپانیا و بەڕازیل بە یەکسانبوون کۆتاییهات

sirwan

ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

پاڵاوتنی مۆندیال.. عێراق بردیەوە و بەئاسانی گەیشتە قۆناغی داهاتوو

sirwan