ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یاری دۆستانە.. جەنگی ئیسپانیا و بەڕازیل بە یەکسانبوون کۆتاییهات

لە درێژەی یاری دۆستانەی نێودەوڵەتییەکاندا، هەڵبژاردەی ئیسپانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بەڕازیل بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانی و بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا باشتر دەرکەوت و توانیان دەستپێشخەری بکەن و دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 12 و 36 لە رێگەی یاریزانان رۆدری و دانی ئۆلمۆ تۆماربکەن،

دوای ئەو دوو گۆڵە بەرازیل هەوڵەکانی چڕکردەوە تاکو توانی ئەنجامەکە بۆ گۆڵێک کەمبکەنەوە لە خولەکی 40 رۆدریگۆ گۆڵێکی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم، بەڕازیل بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو لە هێرشێکدا ئێندریک لە خولەکی 50 گۆڵی بەرامبەری بۆ بەڕازیل تۆمارکرد،

دوای ئەوە هەردوو هەڵبژاردە چەندین هەوڵیاندا تاکو

لە خولەکی 87 رۆدری بە لێدانی سزا گۆڵێکی تری بۆ ئیسپانیا تۆمارکردەوە، لە خولەکەکانی زیادکراودا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ بەڕازیل هەژمارکرد و لە خولەکی 96 لوکاس پاکێتا بە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

sirwan

جامی فەرەنسا.. پاریس بە گۆڵێکی ئێمباپێ گەیشتە یاری کۆتایی

sirwan

خولی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن بە سەرکردایەتی ئەلۆنسۆ بووە پاڵەوانی خولەکە

sirwan