ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چامپیۆنزلیگ.. دۆرتمۆند بە ڕیمۆنتادا ئەتلەتیکۆی دوورخستەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەتلەتیکۆ مەدریدی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی بوروسيا دۆرتمۆند توانی ئەم یارییە بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ شکست بە ئەتلەتیکۆ بهێنێت و بگاتە قۆناغی داهاتوو.

 

لە تایمی یەکەم زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا بەتەواوی کۆنترۆڵی یاریگایان کرد و توانیان دوو گۆڵیش لە خولەکەکانی 34 و 39 لە لایەن یاریزانان جولیان براندت و ماتسنەوە تۆماربکەن، ئەو تایمە بە پێشکەوتنی خاوەن یاریگا کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا، بە سەرکردایەتی سیمیۆنی یانەی ئەتلەتیکۆ گەڕایەوە نێو کەشی یارییەکە و باشتر دەرکەوت، تا لە خولەکەکانی 49 و 64 دوو گۆڵیان لە ڕێی یاریزانان هۆمێلز بە هەڵە و ئەنخێل کۆریاوە تۆمارکرد،

بەڵام دۆرتمۆند بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو و هەوڵەکانیان چڕکردەوە و توانیان دوو گۆڵی تر لە خولەکی 71 و 74 لەرل ڕێگەی یاریزانان فولکروگ و سابیتزێر تۆمار کرد.

 

بە ئەنجامی یاری چوون و هاتن یانەی بوروسيا دۆرتمۆند بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە چوار یارییەکەی بردەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتوو لە یاری داهاتوو ڕوبەڕووی پارس سان جێرمان دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. نیۆکاسل یونایتد گۆڵبارانی تۆتنهامی کرد

sirwan

چامپیۆنزلیگ.. مانسیتی بە ئاسانی خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

sirwan

خولی ئیسپانیا.. ریال مەدرید بردیەوە و زۆر نزیکە لە بوون بە پاڵەوان

sirwan